Article
ئیسپانیا

كاپتنی ڕیاڵ سۆسیداد ناتوانێت بەشداری یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بكات

test

یاریگا-

ئەسیر یارامێندی كاپتنی یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی لە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی تووشی پێكان بوو، بەوەش ناتوانێت لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەشداری بكات.

ئەمڕۆ شەممە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیای وەرزی ڕابردوو لە نێوان ئەتلەتیك بلباو و ڕیاڵ سۆسیداد بەڕێوە دەچێت.

ڕیاڵ سۆسیداد ڕایگەیاند دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان بۆ كاپتنەكەیان دەركەوتووە لە قاچی ڕاستیدا تووشی پێكان بووە.

بەوەش یاریزانە تەمەن 31 ساڵانەكە ناتوانێت لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەشداری بكات.

تێبینی: یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیای وەرزی 2019/20 دواخرا بۆ ساڵی 2021 بەو ئامانجەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی بێت و هاندەران بگەڕێنەوە یاریگاكان، بەلام سەرەڕای دواخستنیشی یاریەكە بە بێ ئامادەبوونی هاندەر ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button