
یاریگا–
لۆفتۆس چیک، یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بە هۆی پێکان ناتوانێت بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ بکات.
ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی هەواڵی پێکانی یاریزانی یانەکەیان پشت راستکردووە و بەم هۆیەوە ناچارە نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی بکات، هەربۆیە ناتوانێت بەشداری فایناڵی یۆرۆپالیگ بەرامبەر ئارسێناڵ بکات.
بریارە فایناڵی یۆرۆپالیگ 29ـی ئەم مانگە لە باکۆی ئازەربایجان لە نێوان چێڵسی و ئارسێناڵ بکرێت.