
یاریگا–
پیلێ ئەفسانەی تۆپی پێ بەڕازیل ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا.
ئەفسانەکەی تۆپی پێ بەڕازیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە کاتی دانانی ڤاکسینی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، من ڤاکسینی کۆرۆنام بەکارهێنا و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە تا ئەو کاتەی هەموو جیهان ئەم پێکوتەیە بەکار نەهێنێت مەترسیەکان بەردەوام دەبن، تکایە دەستەکانتان بشۆن و تاوەکو دەتوانن لە ماڵەکانتان بمێننەوە، کاتێکیش لە دەرەوەن ماسک بەکار بێنن و رەچاوی دووری نێوانتان بکەن “.
بەڕازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە و چەند رۆژێکیشە هەڵمەتی کوتان لەم وڵاتە دەستی پێکردووە.