Article
ئیسپانیا

نوێ کردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس بەرەوپێشچوونی ئەرێنی بەخۆوە بینیوە

test

یاریگا- گفتوگۆی نێوان فلۆرێنتین پێرێز و سێرجیۆ ڕامۆسی بەرەوپێشچوونی ئەرێنی زۆری بەخۆوە بینیوه سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی سەرکردەی یانە شاهانەکە.

گرێبەستی ڕامۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدردید لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت و تا ئێستا ئاماژەی ڕوون لەو بارەیەوە بەدەرنەکەوتبوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی مارکای ئیسپانی، گفتوگۆی نێوان پێرێزی سەرۆکی یانەکە و بەرگریکارەکە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گۆڕانکاریی ئەرێنی زۆری تێدا بووە و هەردوولا نەرمییان نواندووە له داخوازییەکانیان.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات ڕامۆس بەو مەرجە ڕازی بووه کە ٪10ی مووچەکەی کەم بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button