Article
ئیسپانیا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی دیكەی بۆ یاریەكەی پاریس لەدەستدا

test

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی جۆری پێكانەكەی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.

بارسێلۆنا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ڕیاڵ بیتسی بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی ، كە تێیدا ئاراوخۆ تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

یانەكە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ئەو یاریزانە ئەمڕۆ پشكنینی ئەنجامداوە و دەركەوتووە لە پاژنەی چەپیدا پێكانی هەیە.

لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە بەڵام زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن یاریزانەكە بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

ئاراوخۆ

بابەتی زیاتر

//
Back to top button