Article
ئیتاڵیا

یەكەم كاردانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بردنەوەیان لە ئینتەر میلان

test

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ئینتەر میلان.

یوڤێنتوس توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یاریگای جۆسێپی میاتزا لە ئینتەر میلان بباتەوە، لە یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا.

لە دوای یاریەكە خاوەنی هەردوو گۆڵەكەی یوڤێنتوس، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: ”

سەركەوتنێكی گرنگمان بەدەستهێنا ، پێوویستمان بەم ڕۆحیەتەی ئێستایە ”.

وا بڕیارە یاری گەڕانەوەی هەمان قۆناغ لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button