Article
ئیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا بۆ نێو یاریگاكان

test

یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاوەڕوانی گەڕانەوەی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی دەكات.

پێش دوو مانگ و لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید سێرجی ڕۆبێرتۆ تووشی پێكان بوو.

بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی سێرجی ڕۆبێرتۆ لە یاری داهاتووی یانەكەی لە بەرواری 31ی ئەم مانگە بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button