Article
ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مباپێ: بەم زووانە داهاتووم یەکلایی دەکەمەوە

test

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا باس لە نوێکردنەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەکات.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان بە ماڵپەری تێلێ فووت گوتووە ” ماوەیەکە لەگەڵ یانەکەم لەسەر بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەستمان بە گفتوگۆ کردن کردووە، هەر کاتێکیش گەیشتینە رێکەوتن هەواڵەکە بڵاودەکەمەوە و بەم زووانەش هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە، من دڵخۆشم لە یانەکەم و هەوڵ دەدەم هەموو ئەو ناسناوانە بەدەست بێنین کە ئامانجمانە “.

مباپێ یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە و دەنگۆیەکیش هەیە بە هۆی ئەم گرنگی پێدانەی یانە ئیسپانیەکە، ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button