ئیسپانیا
وادەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی بارسا ڕاگەیەندرا

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا له پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە وادەی دەنگدان بۆ هەڵبژادنی سەرۆکایەتی یانەکە ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەڵبژاردنەکە لە 24ی مانگی یەناری ساڵی 2021 لە کاتژمێر 9ی بەیانی دەست پێ دەکات و، بە بێ پچڕان تا کاتژمێر 9ی شەو دەخایەنێت.
هاوکات ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە لە 10 ناوەندی جیاوازی ئیسپانیا پرۆسەی دەنگدانەکە بەڕێوە دەچێت لە ژێر پێڕەوی کردن بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە.



