
یاریگا-ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان هەمووان دڵنیادەکاتەوە کە نێیمار داسیلڤا و کایلیان ئێمباپێ لە پاریس دەمێننەوە.
هەموو بازاڕێکی گواستنەوە دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار و ئێمباپێ لە پاریس هەڵدەگیرسێت بەڵام خلێفی ئەمجارە پێش پڕوپاگندەکان کەوت و بۆ (ئاڕ ئێم سی) وتی “دەستمان بە گفتوگۆ کردووە لەگەڵ نێیمار و ئێمباپێ دەستپێکردووە، ووردەکارییەکان نهێنین بەڵام هیوام زۆرە بە گفتوگۆکان و هەردووکیان دەیانەوێت بمێننەوە”.
بەر لەم لێدوانەی خلێفی، نێیمار رایگەیاندبوو بەنیازی مانەوەیە و هەرگیز بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە.
دوو ئەستێرە جیهانییەکەی پاریس لە ٢٠١٧دا پەیوەندییان بە یانەکە کردووە و گرێبەستی هەردووکیان لە ٢٠٢٢ بەسەردەچێت. نێیمار بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەکە و ئێمباپێ ش بە ١٨٠ ملیۆن.