Article
چامپیۆنزلیگ

چوار ژمارەی پێوانەیی ڕۆنالدۆ دوای دوو گۆڵەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا

test

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد دوای تۆماركردنی دوو گۆڵەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانەی یوڤێنتوس توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە نێو یاریگای كامپ نۆو لە بارسێلۆنا بباتەوە و بە پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ.

دۆن توانی دوو گۆڵ بە لێدانی سزا تۆمار بكات.

دوای یاریەكە كریستیانۆ گەشتە گۆڵی ژمارە 20 لە دژی بارسێلۆنا.

لە كۆتا 13 یاری بەرامبەر بارسێلۆنا توانیویەتی 14 گۆڵ تۆمار بكات لە یاریگای كامپ نۆو.

هێرشبەرە پورتوگالیەكە گۆڵی ژمارە 650ی تۆمار كرد لە 860یاری لەگەل ئەو یانانەی یاری بۆ كردووە.

دۆن یەكەم یاریزانە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا دوو گۆڵ بە لێدانی سزا بەرامبەر بارسێلۆنا تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button