Article
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

سوارێز لە پێکهاتەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ چامپیۆنزلیگ دوورخرایەوە بەهۆی کۆڕۆناوە

ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریەکی چارەنووسسازدا ڕوبەڕووی بایەرن دەبنەوە

test

یاریگا – لویس سوارێز لە پێکهاتەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ یاریەکەیان بەرامبەر بایەرن میونیخ دوورخرایەوە دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆڤید پۆزەتیڤ دەرچوو.

یاریزانە ئوروگواییەکە سێ یاری ڕابردووی یانەکەی لەدەستداوە بە یاریەکەی بارسێلۆناوەش بەهۆی ڤایرۆسەکە. هەرچەندە سوارێز لە لیستی 22 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی چامپیۆنزلیگ دانەبوو، سیمیۆنی هێشتا هیوای ماوە کە یاریزانەکە بگەڕێتەوە و لەمبارەیەوەش ڕایگەیاند:

ئەم ڤایرۆسە یەکجار نامۆیە. دەکرێ بەر لە یاریەکە ئەنجامی پشکنینەکەی ئەمجارە نێگەتیڤ دەربچێت. ئەو ڕاهێنان دەکات تاکو بتوانێت یارمەتی تیمەکە بدات. پێویستە چاوەڕێ بکەین و بزانین چی ڕوودەدات. گرینگترین شت ئەوەیە کە ئەو دۆخی جێگیر و باشە، ئەگەر ئەمڕۆش یاری ناکات، لە یاریەکەی شەممەدا یاری دەکات.

شایانی باسە سوارێز بەر لەم نەخۆشیەی لە ئاستێکی جێگیردابوو لەگەڵ یانەکە و لە کۆی شەش یاری خۆی لە لالیگا، توانیبووی پێنچ گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button