Article
ئەفریقا

یەكەم دەركەووتنی محەمەد سەڵاح دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

test

یاریگا- محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وێنەیەكدا دەركەووت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسڕ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئەستێرەی هەڵبژاردەكەیان محەمەد سەڵاح تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

سەلاح لە وێنەیەكدا لە دوورەوە لەگەڵ بوك و زاوەیەك دەركەوت.

بەپێی لێدوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئەو یاریزانە هیچ نیشانەیەکی نییە، تەواوی هەڵبژاردەكەش پشكنینەكانیان نەرێنی بووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button