
یاریگا
گۆڤاری وەرزشی فرانس فتبۆلی فەڕەنسی کە ساڵانە خەڵاتی بالۆن دۆر پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیهان دەکات، ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریاریداوە خەڵاتەکە نەدرێت و لە بڕی ئەم خەڵاتە دەیەوێت باشترین پێکهاتەی مێژوو دەست نیشان بکات و سەرەتاش ١٠ باشترین گۆڵپارێزەکانی دیاریی کردووە و دوای چەند رۆژ لە راپرسیەکە باشترین گۆڵپارێزی پێکهاتەکە دیاریی دەکات.
1- گۆردن بەنکس ( ئینگڵاند )
2- جیان لویجی بوفۆن ( ئیتاڵیا )
3- ئیکەر کاسیاس ( ئیسپانیا )
4- سێپ مایەر ( ئەڵمانیا )
5- مانوێل نۆیەر ( ئەڵمانیا )
6- توماس ئێنکۆنکۆ ( کامیرۆن )
7- پیتەر شمایکل ( دانیمارک )
8- ڤاندێرسار ( هۆڵەندا )
9- لو یاشین ( سۆڤیەتی پێشوو )
10-دینۆزۆف ( ئیتاڵیا )