Article
ئیسپانیا

مۆدریچ لە پێناو ڕیاڵ مەدریددا خۆی لە هەڵبژادەکەی دادەبڕێت

test

یاریگا- لە پێناو سەرەتایەکی بەهێز و پیشاندانی ئاستی خۆییدا، لوکا مۆدریچ پەیوەندی بە هڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە ناکات.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی، ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە دەیەوێت هەر لە ئێستاوە خۆی بە باشی ئامادە بکات بۆ وەرزی نوێ تا لە باشترین ئاستیدا بێت لەگەڵ شاهانەکان.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی زانیوە، بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە لوکا پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەیەوە ناکات بۆ ئەنجامدانی هەردوو یارییەکەیان بەرامبەر پورتوگال و فەڕەنسا لە میانی پاڵەوانێتی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی یاریسازەکە بگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان و لە ماوەیەکی نزیکیشدا گرێبەستەکەی لەگەڵ قەڵای سپی نوێ بکاتەوە.

//
Back to top button