
یاریگا
تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ یەکەمجار باس لە کاردانەوەی یاریزانانی یانەکەی دوای دۆڕانە مێژووییەکەی بارسێلۆنا بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامی 2-8 دەکات.
ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە دەیگێرێتەوە دوای دۆڕانەکەی بارسا بەرامبەر بایرن لە چامپیۆنزلیگ لە گروپەکەی واتس ئاپی خۆیان یاریزانان گەلێک دڵخۆش بوون و هیچ کەسێک بە دۆڕانەکەی بلاوگرانا دڵگران نەبوو، هەرچەندە خۆی یارییەکەی نەبینیوە، بەڵام زۆر دڵخۆشیش بووە بە بردنەوەکەی یانەکەی پێشووی و دواتریش نامەیەکم بۆ کیمیچ ناردوو پیرۆزباییم لێکرد، لێرە لە مەدرید هیچ کەس بە دۆڕانی بارسا دڵگران نابێت و بە پێچەوانەوە زۆر دڵخۆش دەبن و ئەو کاتەی بەرامبەر رۆماش دۆڕان یاریزانانی ئێمە ئاهەنگیان دەگێڕا.
کرووس سەبارەت بە نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیش دەڵێت کە بایرن میونشن شایستەی ئەو نازناوەیە دڵنیایە کە دەتوانن بۆ یاریی کۆتایی سەرکەون و نازناوەکەش بەدەست بێنن.