
یاریگاـ
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە جێهێشتنی یانەکەی دەکەن.
یاریزانەکەی تانگۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ توتۆ سپۆرت گووتی ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە وەرزی داهاتوو دەمەوێت یانەکەم جێبێڵم، دەمەوێت بڵێم ئەم دەنگۆیانە راست نین و لە یانەکەم دڵخۆشم، لە هەمان کاتدا لەگەڵ یەکێک لە باشترینەکانی جیهان کە رۆناڵدۆیە یاری دەکەم “.
ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت دیبالا بە ئیکاردی بگۆڕنەوە.