
یاریگا–
ماوەی نزیکەی دوو مانگە زۆربەی هەرە زووری چاڵاکیە وەرزشیەکانی جیهان بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون، بەڵام سەرۆکی یوێفا گەشبینە بەم زووانە یارییەکان و سەرجەم چاڵاکیەکان دەست پێدەکرێنەوە.
ئالێکساندەر چێفرین ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە چارەنوسی خولە ئەوروپیەکان گووتی ” دڵنیام مرۆڤەکان دەتوانن ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی شکست بکەن و ئەو کات ئێمەش هەروەک رابردوو دەست بە یارییەکان دەکەینەوە، ئێستا ئێمە چاوەڕێ بریاری وڵاتەکان دەکەین، چونکە چارەنوسی یارییەکان لەدەست بەرپرسانی وڵاتانە و لە هەر وڵاتێک رێگە بدرێت یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە، ئەو کات ئێمەش پشگتیریان دەکەین ”.
ماوەیەکیشە چەند وڵاتێک رێگەیان بە یانەکانداوە راهێنانەکانیان دەست پێ بکەنەوە و هەروەها حکومەتی ئەڵمانیاش دەیەوێت بە فەرمی رێگە بە یانەکا نی وڵاتەکەی بدات دوای نزیکەی ١٠ رۆژی دەست بە یارییەکان بکەینەوە.