
یاریگا–
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا کار دەکات بۆ ئەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە کە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاون هەڵنەوەشێنەوە و جارێکی دیکە دەست پێ بکرێنەوە.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانیا بڵاویکردووە یوێفا و ئەنجومەنی یانەکانی ئەوروپا لەسەر ئەوە رێکەوتن کە مانگی شەشی ئەمساڵ یارییە نێودەوڵەتیەکان لەوانەش پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 دەست پێ بکرێت، هەروەها یارییەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ ئەوانیش مانگی هەشتی ئەمساڵ دەست پێ بکرێنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە یوێفا دەیەوێت یارییەکان بە شێوازی یەک یاریی بکرێن و هەروەها رێگەش بە هاندەران نەدرێت لە یاریگەکان ئامادەبن.