
یاریگا–
ویلیان یاریزانی بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا ئامادەنیە بۆ دوو وەرز گریبەستی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە نوێ بکاتەوە.
ناوەڕاستکارەکەی بلوز بە رۆژنامەی میرەری بریتانی گووتووە ” کارگێری یانەکەی داوایان لێکردووە بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە و ئەویش داوای کردووە کە بۆ ماوەی سی وەرز گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە ئامادەنیە لە یانەکەیان بمێنێت و ئەو یانەیە لە هاوینی داهاتوو کە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت جێدێڵێت ”.
ویلیان حەوت وەرزە یاریی بۆ یانەی چێڵسی دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە دوو ناسناوی پرێمەرلیگ و ناسناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەست هێناوە و بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس ئامادەن بۆ گواستنەوەی.