Article
ئینگلتەرا

بەپەلە و فەرمیی: لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ بڵاو کرایەوە

test

یاریگانێت- یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەزەی پریمەرلیگی بڵاو کردەوە.

لە یانەی لیڤەرپووڵ هەریەکە لە ڤیرجل ڤان دایک و سادیۆ مانێ دەبینرێن. لە مانچستەر سیتیش سێ یاریزان، ئەوانیش ڕەحیم ستێرلینگ و بێرناردۆ سیلڤا. و سێرجیۆ ئەگوێرۆن. ئێدن هازاردیش لە یانەی چڵسی بۆ هەمان خەڵات پاڵێوراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ناوی موحەمەد سەڵاحی تێدا نابینرێت کە ناوبراو، براوەی خەڵاتی پارساڵە و ئەم وەرزشەش هاوشانی ئەگوێرۆ بە 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیان داگیر کردووە.

وا بڕیارە ئەم 28ی ئەم مانگە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکە لە لەندەنی پایتخەت بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button