
یاریگا–
ڤوچیک چیزنی، گۆڵپارێزی پۆڵەندی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە گرێبەستەکەی نوێکردەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆس کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ پارێزی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و بۆ ماوەی چوار وەرزی دیکە واتا تاوەکو کۆتایی هاوینی 2024 گرێبەستەکەی نوێ کرایەوە.
چیزنی دوای ئەوەی دوو وەرز پێش ئێستا جیان لویجی بوفۆن ریزەکانی بیانکۆنێری جێهێشت، بووە گۆڵپارێزی سەرەکی ئەو یانەیە و لە دوای گەڕانەوەی جیجی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەردەوامە.