Article
ئیسپانیا

یۆڤیچ: جار جار سەیری ڤیدیۆکانی ساڵی پارم دەکەم و لە خۆم دەپرسم چی ڕووی دا؟

test

یاریگا- لۆکا یۆڤیچ ددان بە خراپی ئاست خۆیدا دەنێت لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

هێرشبەرە سڕبیەکە لە وەرزی 2019/20 لە کۆی 21 بەشداریکردن بە درێسی مێرەنگیەوە تەنها گۆڵێکی کردووە، لە کاتێکدا وەرزی 2018/19 لە 48 بەشداریکردنی یاریەکاندا توانیبووی 27 گۆڵ تۆمار بکات. ناوبراو لە بارەی ئێستای ئێستایەوە دەڵێت: “ڕاستگۆیانە بیڵێم، دڵخۆش نیم بەم وەرزە، لایەنی کەم تا ئێستا دڵخۆش نیم. هەندێ جار لە یوتوبەوە سەیری ساڵی پاری خۆم دەکەم و لە خۆم دەپرسم ئەوە چی ڕووی دا؟”

یۆڤیچی تەمەن 22 ساڵ، هاوینی ڕابردوو بە گرێبەستێکی 60 ملیۆنی لە ئینتراخت فرانکفورتەوە گواسترایەوە ڕیاڵ مەدرید بۆ ماوەی شەش ساڵ.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button