Article
ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆرشی مانچێستەر سیتی؛ شوێنگرەوەی دی بڕۆین دەستنیشانکراوە

پێپ گواردیۆلا لە ئێستاوە ئامادەکاری وەرزی نوێ دەکات

test

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جەمال موسیالا، ئەستێرەی بایرن میونش چڕکردووەتەوە.

پێپ گواردیۆلا، وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ مان سیتی بەڕێدەکات و دەیەوێت لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەستپێبکات.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی گواردیۆلا، دۆزینەوەی شوێنگرەوەی کێڤن دی بڕۆینە، کە گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و بە ئەگەرێکی زۆر، پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودی دەکات.

پێگەی کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، گواردیۆلا تەواو بڕوای بە گونجاوی موسیالا بۆ شوێنگرتنەوەی دی بڕۆین هەیە، بەڵام ریال مەدرید، لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمان رکابەری توندی مان سیتی دەکەن.

گرێبەستی موسیالا لە هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵ میونشن بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا، هیچ هەواڵێکی کۆنکریتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.

ماکس ئێبرێل، بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن دووپاتیکردووەتەوە، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی موسیالا بەردەوامن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆت ئۆفساید، مان سیتی و لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و دەیانەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی داهاتوو، بیگوازنەوە پرێمەرلیگ.

میونشن ئامادەیە مووچەی ساڵانەی ئێستای موسیالا بکاتە 25 ملیۆن یۆرۆ و بەهای گواستنەوەشی دەگاتە 170 ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە بەریتانییەکە بێت، لەم وەرزەدا مان سیتی چەندینجار نوێنەری خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی موسیالا ناردووەتە یارییەکانی میونشن.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button