عێراقکوردستانگرنگترین

لیستی کۆتایی ناوی بەربژێرانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر یەکلابووەوە

سبەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر دەکرێت

یاریگا –

لیستی کۆتایی ناوی بەربژێرانی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر یەکلابووەوە، 28 کەس خۆیان بەربژێر کردووە و 9 ئەندامی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە هەڵدەبژێردرێن.

دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن داخرا، لیستی کۆتایی بەربژێرانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر یەکلابووەوە، 28 کەس خۆیان بەربژێر کردووە و سبەی چوارشەممە لە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی 9 ئەندام هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ یانەکە بەڕێوە ببەن.

سبەی کاتژمێر 14:00 لە هەولێر هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی هەولێر بەڕێوە دەچێت، کە زیاتر لە 270 کەس وەکو دەستەی گشتی مافی دەنگدانیان هەیە.

مانگی نۆڤێمبەری 2021 دوایین هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کرا، بە سەرۆکایەتی وەلید عارەب بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو یانەکە بەڕێوەبرا، حەفت مانگ لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی زۆربەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دەستیان لەکارکێشایەوە، دەستەیەکی کاتی بە سەرۆکایەتی موئەیەد مەغید بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە دەستنیشانکرا.

لیستی کۆتایی بەربژێرانی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر

1- موسا موحسین

2- مەحموود عەزیز

3- دیدار حامید

4- کەمەران محەمەد

5- موفەق یونس

6- محەمەد خۆشناو

7- ئیبراهیم قادر

8- هۆگر حەمەدەمین

9- شاخەوان عارف

10- بەسیم عیسا

11- رێبوار محێدین

12- سەرتیپ عومەر

13- نزار سلێوە

14- بێجان ئیبراهیم

15- ئاسۆ ئەمیر

16- هیشام بەکر

17- ئاڵا دێدەوان

18- عەبدولقادر حوسێن

19- ئەحمەد شکور

20- عەبدولخاڵق مەسعود

22- پشتیوان شەبیب

23- جێما سەدرەدین

24- سەفین کانەبی

25- سروود غازی

26- موئەیەد مەغدید

27- جەلال پەرێشان

28- سیروان تەها

بابەتی زیاتر

Back to top button