Article
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید رافا مارین دەگەڕێنێتەوە

test

یاریگا –

ئامانجی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی زستانە ئاشکرا دەکرێت.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری رافا مارین، بەرگریکاری ناپۆلی دەکات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

مارین لە ئەکادیمیای ریال مەدرید پێگەیشتووە، وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ ئالاڤێس کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ناپۆلی ئیتاڵییەوە کرد. بەڵام نەبووەتە یاریزانێکی سەرەکی ئانتۆنیۆ کۆنتی و بەشداریی تەنیا دوو یاریی یانەکەی کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مێرێنگی دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە بەشێوەی خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ رافا واژۆ بکات و کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.

بەڵام ڤیاریالی ئیسپانیچ چاوی لەسەر بەرگریکارە تەمەن 22 ساڵانییەکەیە. بۆیە مەدرید دەبێت هەنگاوەکانی خێراتر بکات تاوەکو لەدەستی نەدات.

مارین لەگەڵ ناپۆلی

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button