سعوودیەگرنگترین

لە مۆندیالی 2034 خواردنەوە کحوولییەکان لەناو یاریگاکان قەدەخە دەبێت

یاریگا –

لە مۆندیالی 2034 خواردنەوە کحوولییەکان لەناو یاریگاکان قەدەخە دەکرێت، سعوودیە هاوشێوەی قەتەڕ رێگا بە خواردنەوە کحولییەکان نادات.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، فیفا فشار لە سعوودیە ناکات، تاوەکو رێگە بە خواردنەوەی کحوول لە یاریگاکانی مۆندیالی 2034 بدات، سعوودیە بەنیازە خواردنەوە کحولییەکان لەناو یاریگاکان و دەوروبەریان قەدەخە بکات، کە لە مۆندیالی 2022 قەتەڕ هەمان بڕیاری دا.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، لەوەتەی ساڵی 1952 لە سعوودیە خواردنەوە کحولییەکان بۆ هاووڵاتییانی بیانی قەدەخەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات لەو وڵاتە دەردەکرێت.

سعوودیە بەفەرمی مافی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034ـی بەدەستهێناوە و دەبێتە دووەمین وەشانی مۆندیال لە مێژوودا، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button