Article
ئینگلتەراگرنگترین

لێدوانی ئاڕنۆڵد لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەوە

test

یاریگا –

تا دێت لە وادەی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەکانی زستانە نزیکدەبینەوە و هێشتا چارەنووسی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەوە بە نادریاریی ماوەتەوەوە.

هاوشانی ڤان دایک و محەمەد سەڵاح، ئاڕنۆڵد لە دیارترین ئەستێرەکانی رێدزە کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید زۆر بەهێزە.

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ سکای، ئەستێرە ئینگلیزیەکە وتی

وا 20 ساڵە من لەم یانەیەم. تا ئێستا چوار بۆ پێنج جار گرێبستەم نوێکردووەتەوە و هیچ کام لەو نوێکردنەوەکان بە ئاشکرا باس نەکراوە. ئەم جارەش هەر ڕوونادات بڵاوبکرێتەوە.

ئەو لێدوانەی بەرگریکارەکەی لای چەپ هێندەیتر تەمومژی بە باتەکەوە هێشتەوە و هاندەرانی لیڤەری لە مانەوەی دڵنیانەکردەوە.

دۆخەکە تا ئێستا لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدریدە و بە وردی چاودێر بارودۆخەکە دەکات.

ئەگەر تا 1ی مانگی یەنایەری ساڵی نوێ گرێبەستی ئاڕنۆڵد نوێنەکرێتەوە، ئەوا ناوبراو مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ هەر یانەیەک دەیەوێ رێککەوتنی پێشوەخت بکات

بابەتی زیاتر

//
Back to top button