فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بە باشترین یاریزانی فەڕەنسی وەرزی رابردوو دەستنیشانکرا

یاریگا –

ئێمباپێ بە باشترین یاریزانی فەڕەنسی وەرزی رابردوو دەستنیشانکرا و سالیباش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵەوە بە باشترین یاریزانی فەڕەنسی لە وەرزی 2023/2024 دەستنیشانکرا، ویلیام سالیباش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

کیلیان ئێمباپێ بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لەلایەن فڕانس فوتبۆڵەوە بە باشترین یاریزانی فەڕەنسی دەستنیشانکرا و ویلیام سالیبا بەرگریکاری ئارسیناڵ 51 خاڵی کۆکردەوە و پلەی دووەمی بەدەستهێنا، مایک ماینان گۆڵپارێزی ئەیسی میلانیش بە 24 خاڵ سێیەم بوو.

ئێدواردۆ کاماڤینگا بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ و ئۆریلیەن چوامینی بە 16 خاڵ پلەکانی چوارەم و پێنجەمی باشترین یاریزانەکانی وەرزی رابردووی فەڕەنسایان بەدەستهێنا و ئانتوان گریزمانیش بە 15 خاڵ شەشەم بوو.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button