Article
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی ئامادەیی دەربڕیوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کڤارا بدات

test

یاریگا –

لە ئینگلتەراوە خواستی گواستنەوەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە هەرکاتێک جیددیترە و ئامادەیی هەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدرێت.

هەفتەی رابردوو رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە ناپۆلی هەوڵەکانی گرتووەتەبەر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە جۆرجیەکە و ئامادەن مووچەکەی بەرزتربکەنەوە کە ئێستا یەکێکە لە نزمترین مووچەکانی یانەکەی (1.8 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە) و بۆی بکەن بە 6 ملیۆن تا لە چنگی یانە خوازیارەکانی قوتاری بکەن. بەڵام بریکارەکانی کڤارا داوای 8 ملیۆنی ساڵانە دەکەن.

لە نوێترین زانیارییدا کە ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیی دەربڕیوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.

گرێبەستی یاریزانە جۆرجیەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت و چەندین یانە نیازیان لە گواستنەوەی هەبووە، لەوانە پاریس سان جێرمان و، ئێستاش لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد.

ماڵپەڕە ئیسپانیەکە بڵاویکردووەتەوە کە مان یو ئامادەن هاوینی داهاتوو 100 ملیۆن یۆرۆ بدەن کە نرخی هەڵوەشاندنەوەکەیە، لەپێناو گواستنەوەی ئەو باڵە ئاستبەرزە بۆ تیمە نوێیەکەی روبێن ئامۆریم.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button