Article
بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

نێیمار دا سیلڤا وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

"باوەڕ بە هەموو شتێک مەکەن"

test

یاریگا –

نێیمار دا سیلڤا دەنگۆی جێهێشتنی یانەی هیلالی سعوودی بەدرۆدەخاتەوە.

دوێنێ رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی، سیزار لویس مێرلۆ بڵاویکردبووەوە، نێیمار لەگەڵ یانەی سانتۆس گەیشتووەتە رێککەوتن و دەگەڕێتەوە یانەی منداڵیی، لەگەڵ هیلالیش گفتوگۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

بەڵام بریکاری کارەکانی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە و دووپاتی دەکاتەوە نێیمار نیازی جێهێشتنی سعوودیەی نییە.

نێیمار بە گرێبەستەکەی پابەندە و لەگەڵ هیلال گفتوگۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی نەکردووە، تەنیا من و باوکی دەتوانین لەبارەی داهاتووی قسە بکەین، نازانم ئەو دەنگۆیانە لەکوێوە دێن.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 90 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلال کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد. بەڵام بەهۆی پێکان تاوەکو ئێستا بەشداری تەنیا 7 یاریی یانەکەی کردووە، خاوەنی یەک گۆڵ و سێ ئەسیستە.

گرێبەستەکەی نێیمار لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانە سعوودیەکە بەسەردەچێت، ئەگەر نوێی نەکاتەوە دەتوانێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button