Article
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بەرگریکارێکی رۆما دەگوازێتەوە

رۆژنامەی مارکا نوێترین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات

test

یاریگا –

ریال مەدرید بەهێزەوە چووەتە نێو ئامادەکارییەکان بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، ئەمەش دوای زیادبوونی ژمارەی پێککراوانی هێڵی بەرگری.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان باسیان لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێرمیک لاپۆرت، کاستێیۆ لوکێبا و جۆناسان تا بۆ لۆس بلانکۆس کرد.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی ماریۆ هێرمۆسۆ، بەرگریکاری رۆما و پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکاتەوە.

هێرمۆسۆ، بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و لە ساڵی 2017 ریزەکانی مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە ئیسپانیۆل کرد.

هێرمۆسۆ لە ساڵانی نێوان 2019 بۆ 2024 یاریی بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد و لە هاوینی رابردوودا، بەخۆڕایی بووە یاریزانی رۆما.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، هێرمۆسۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا، چونکە کێشەی لەگەڵ خۆگونجاندن لە رۆما هەیە، هەرچەندە گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button