Article
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

دارایی بارسا پێ دەنێتە قۆناخێکی نوێ

test

یاریگا –

بارسێلۆنا بە فەرمی گرێبەستێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی راگەیاند.

بارسێلۆنا ماوەیەکە خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمپانیای نایکی و لە کۆتاییدا، واژۆکردنی گرێبەستێکی ستراتیژی و درێژمەودای راگەیاند.

یانەی بارسێلۆنا و نایکی، دوو براندی گەورەی پیشەسازی وەرزشی، دڵخۆشن بە راگەیاندنی هاوبەشێتی درێژمەودا. هاوبەشێتییەکە دەستبەجێ دەستپێدەکات و کاریی بەیەکەوەیی فراوان لە نێوان هەردوو دامەزراوە جێبەجێ دەکرێن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی نێوانیان دەگاتە یەک ملیار و 700 ملیۆن یۆرۆ و 14 ساڵ بەردەوام دەبێت. یانە کاتالوونییەکە ساڵانە بڕی 121 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button