Article
ئینگلتەراگرنگترین

رۆشتنی ئیدو لە ئارسیناڵ راگەیەندرا

test

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ بەفەرمی رۆشتنی ئیدیو گاسپەری بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی راگەیاند.

ئیدو کە لە نەوەی زێڕینی یانەکەبوو کاتێک نازناوە بێ دۆڕاندنەکەی ساڵی 2003/2024یان بردەوە، لە نۆڤێمبەری 2022 وەک یەکەمین بەڕێوبەری وەرزشی لە مێژووی یانە لەندەنییەکە دەستنیشانکرا و رۆڵێکی گەورەی هەبوو لە هێنانی چەدن ئەستێرەیەکی دیاری ئەوروپا بۆ یانەکەی، لەوانەی مارتن ئۆدیگار، دێکلان رایس و گابرێل ماگالێسی بەڕازیلی و چەندانیتر.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئیدو لەدوای ئارسیناڵ پەیوەندی دەکات بە پرۆژە گەورەکەی سەرمایەداری یۆنانی ئیڤانجیلۆس ماریناکیس کە خاوەندارێتی یانەکانی نۆتێنگهام فۆرێست و ئۆڵۆمپیاکۆس و ریۆ ئاڤێی پۆرتوگالی دەکات.

پێگەی TEAMtalkئی ئینگلیزی زانیویەتی کە یەکێک لە هۆکارەکانی رۆشتنی بەڕێوبەرەکە، بەهۆی رێککنەکەوتنی نێوخۆیی بووە لەسەر ئەو ئاراستەیەی کە دەبوو رەچاوبکرێت بۆ داهاتووی ئارسیناڵ.

 

بابەتی زیاتر

//
Back to top button