
دوایت یۆرک ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد دەڵێت هێرشبەرەکان هۆکاری ئەوەبوون ئێریک تێن هاگ دووربخرێتەوە.
دوایت پێی وایە یونایتد باش یاری کردووە بەڵام کەمی ژمارەی گۆڵەکان و زۆریی لەدەستدانی هەلەکان سەرەنجام بەسەر تێن هاگ شکایەوە.
ناوبراو کە لە نێوان 1198 بۆ 2022 یاری بۆ یونایتد کردووە، وتی
مانچێستەر یونایتد لەبەردەم گۆڵ وەک پێویست نەبوون و ئەمەش سەری تێن هاگی خوارد. ناکرێت لە هەشت یاریدا نۆ گۆڵت تۆمارکردبێت لە کاتێکدا هەلێکی زۆری گۆڵ دەڕەخسا بەڵام گۆڵیان نەدەکرد. یاریزانانی وەک برونۆ فێرناندێز، راشفۆرد، هۆیلوند و گارناچۆ کێشەیان ئەوە نیە کە توانایەکی زۆریان نەبێت بەڵکو هەست دەکرێت کێشەکە لە متمانە بە خۆبوون دا بێت لەبەردەم گۆڵدا.
گارناچۆ تاکە یاریزانی ئەم وەرزەی یونایتدا کە خاوەنی دوو گۆڵە و هێرشبەرەکانی دیکە یەک گۆڵیان هەیە.
یونایتد بەدوای راهێنەرێکی جێگرەوەدا دەگەڕێت و نزیکترین کاندیدیش روبن ئامۆریمی راهێنەری سپۆرتینگ لیشبۆنەی پۆرتوگالییە.