Article
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نۆتینگهام فۆڕێست گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێدەکاتەوە

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی فانتاسی پرێمەرلیگ

test

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کریس وودی دەستپێکردووە.

گرێبەستی ئێستای هێرشبەری نیوزیلاند لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.

یاریزانی تەمەن 32 ساڵان لەم وەرزەدا حەوت گۆڵی کردووە و خەریکە دەبێتە دیارترین یاریزانی یانەکە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام فۆڕێست گفتوگۆکانی دەستپێکردووە و دەیەوێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، گرێبەستی وود بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێبکاتەوە.

وود لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە نیوکاسڵ یونایتدەوە بە خواستن پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست کرد، لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی بەبڕی 15 ملیۆن پاوەند کردە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button