
لامین یاماڵ وەک باشترین یاریزانی لاو خەڵاتی کۆپای پێدرا لە بۆنەی باڵۆن دۆر دا.
بەر لە دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، سەرەتا باشترین یاریزانی لاو راگەیەندرا و بووە بەشی ئەستێرە دەرکەوتووەکەی بارسێلۆنا. لە پلەی دووهەمیش ئاردا گولەری تورکی و یاریزانی ریاڵ مەدرید دەبینرێت.
تەواوی ریزبەندییەکە بەم جۆرە بوو
- لامین یاماڵ – بارسێلۆنا
- ئاردا گولەر – ریاڵ مەدرید
- کۆبی ماینۆ – مانچێستەر یونایتد
- ساڤینهۆ – مان سیتی
- پاو کوبارسی – بارسێلۆنا
- جواو نێڤێس – پاریس سان جێرمان
- ئەلیخاندرۆ گارناچۆ – مان یونایتد
- وارین زەیر ئێمیری – پاریس سان جێرمان
- ماتیس تێل – بایەرن میونشن
- کەریم کۆناتێ – رێدبوڵ ساڵزبێرگ
هاوکات یاماڵ سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 17 ساڵە لە ریزبەندی هەشتەم باشترین یاریزانی جیهان هات و بوو بە یەکەم یاریزانی خوار 18 ساڵ ئەو پلەیە بەدەست بهێنیت.