Article
ئیسپانیاگرنگترین

گومان لە بەشداریكردنی ئەستێرەیەكی مەدرید لە یاریی كلاسیكۆ دەكرێت

test

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد رۆدریگۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند تووشی پێكان بووە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

لەو یارییەدا لە خولەكی 85 رۆدریگۆ بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و ئۆرێلیەن چوامینی جێگای گرتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئۆندا سێرۆ، رۆدریگۆ لە ئەژنۆی قاچی راستیدا هەست بە ئازار دەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، گومان لە بەشداریكردنی رۆدریگۆ لە یاری كلاسیكۆی بەرامبەر بارسێلۆنا دەكرێت.

رۆدریگۆ هۆكاری گۆڵی سێیەمی ریال مەدرید بوو كە لوكاس ڤازكوێز تۆماریكرد.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.

رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

//
Back to top button