Article
ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕانکاریی لە جامی سوپەری ئیسپانیادا کرا

test

یاریگا –

جامی سوپەری ئیسپانی گۆڕانکاریی تێداکرا و لە وەشانی داهاتوودا هەوادارانی یانەکانی ئەو وڵاتە بینەری تەنها دوو گێمی کاتی ئاسایی یاریەکە دەبن.

جامەکە کە لەوەتەی ساڵی 1982 تا ئێسا بەردەوامیی هەیە، پێشتر تەنها براوەی خولی ئیسپانی و جامی شا رکابەرایەتیان لەسەر نازناوەکە دەکرد، بەڵام لەوەتەی 2019-2020 گۆڕاوە و بووەتە چوار یانە کە براوە و دووەمی خول و براوە و دووەمی جامی شا تێدا بەشداری دەکەن.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکەی بەڕێوبەرانی جامەکە، لەمەودوا دوو تایمی زیادکراو نامێنێت. بەجۆرێک ئەگەر کاتی یاسایی بە یەکسبانبوون کۆتایی هات ئەوا ڕاستەوخۆ پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ دەرکەوتنی ناسنامەی تیمی براوە.

ریاڵ مەدرید هڵگری نازناوەکەیە و یانەی بارسێلۆناش بە 14 بردنەوە خاوەنی زۆرترین نازناوە بە جیاوازی نازناوێک لە رکابەرە مەدریدیەکەی.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button