Article
ئه‌وروپاگرنگترین

جۆردان هێندەرسن دەگەڕێتەوە خوله دڵخوازەکەی

test

یاریگا –

جۆردان هێندەرسن رەنگە گەڕانەوەیەکی چاوەڕواننەکراو بکاتەوە بۆ پرێمەرلیگ لە میانی خواستی یانەکانی ئەو خولە و یانەی چامپیۆنزلیگ بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیە بەئەزموونەکە.

هێندەرسن کە لە ساڵی 2011-2023 درێسی لیڤەرپوولی پۆشی و کاپتنی یانەکەبوو بۆ بەرزکردنەوەی هەردوو نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، هاوینی 2023 بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە یانەی ئیتیفاق بەڵام دوای تەنها شەش مانگ سعودیەی جێێشت و زستانی رابردوو ڕوویکردە ئایاکس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەن سپۆرتی ئینگلیزی، ناوەڕاستکارە 34 ساڵانەکە گلەیی لە کەمی خولەکی یاریکردن هەیە لەگەڵ یانە هۆڵەندیەکەی و رەنگە بەم نزیکانە بگەڕێتەوە بۆ پرێمەرلیگ.

ئەو یاریزانە کە لە سەندەرلاند دەستی بە کاروانی پیشەگەرێتی کرد، ئێستا یانەکەی پێشەنگی ریزبەندیە له چامپیۆنشیپ، بەڵام جارێکیتر کێشەی باج و یاساکانی باج لە ئینگلتەرا رەنگە لەمپەرێکیتر بۆ گەرانەوەی دروستبکەن.

سەرچاوەکە بەبێ ئەوەی ناوی یانە خوازیارەکان ئاشکرابکات، ئاشکرای کردووە کە یانەی بەشدار لە چامپیۆنزلیگیش ویستیان لە گواستنەوەی جۆردان هەیە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button