Article
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێكی نوێكردەوە

test

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی مارك بێرناڵی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێكردەوە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی مارك بێرناڵی تا ساڵی 2026 و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ سێ ساڵی دیكە راگەیاند.


بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەكەی بێرناڵ لەگەڵ بارسێلۆنا بڕی 500 ملیۆن یۆرۆیە.

بێرناڵ ئەم هاوینە لە تیپی دووەمی بارسێلۆناوە بۆ تیپی یەکەم سەرخرا، کە لەم وەرزەی لالیگا تاوەکو ئێستا لە 3 یاری بەشداریی 244 خولەکی کردووە.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button