
سەلڤاتۆر شیلاسی ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە تەمەنی 59 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەلڤاتۆر ناسناوی “تۆتۆ” بوو، گۆڵکاری مۆندیالی ساڵی 1990 بوو بە شەش گۆڵ، ئەوکاتەی لە پاڵ رۆبێرتۆ باجیۆ و جیانلوکا ڤالی یاری دەکرد. هەروەها بە باشترین یاریزانی جامی جیهانیش دیاریکرا. ناوبراو لە 2022 تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن هات ، پارساڵ .هەواڵەکەی راگەیاند. لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و ئەمڕۆش کۆچی دوایی کرد، دوای دوو ساڵ جەنگ لەگەڵ شێرپەنجەدا.
تۆتۆ لەسەر ئاستی یانەکانیش یاری بۆ یوڤێنتۆس و ئینتەر کردووە. خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی جێسیکا، ماتیا، نیکۆڵ و هاوسەرەکەشی باربەرا.
Ciao Totò
Hero of the Notti Magiche💙 pic.twitter.com/uJwB23ZWqt— Italy ⭐️⭐️⭐️⭐️ (@Azzurri_En) September 18, 2024