ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئیکەر مونیان لە ئەرجەنتین یانەیەکی دۆزییەوە

ئیکەر مونیان یاریزانی مێژوویی ئەتلەتیک بلباو لە ریزەکانی سان لۆرێنزۆ درێژە بە کاروانی یاریکردنی دەدات.

مونیان هەموو تەمەنی پیشەگەریی لەگەڵ بلباو بەسەربرد  و ماوەی 15 ساڵ لەو یانەیە مایەوە، بەڵام هاوینی ئەمساڵ لە 31 ساڵیدا یانەکەی جێهێشت بەهۆی کەمیی دەرفەتی یاریکردن.

ناوبراو پێشتر ئەوەی نەشاردبووەوە حەز بە یاریکردن دەکات لە ئەرژەنتین و هاوینی ئەمساڵیش نزیک بوو لە ریڤەرپلەیت بەڵام سەرەنجام ئەمڕۆ گەیشتە ئەرژەنتین و واژۆی لەسەر گرێبەستێکی یانەی سان لۆرێنزۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button