
یاریگا –
یانە لەندەنییەکە هەر لە دوای هاتنی تۆد بۆیلی خاوەنداری نوێ لە مانگی ئایاری 2022، دەستی بەتەواوەتی واڵاکردووە و چەند میرکاتۆیەکە یەکێکە لە کڕیارە دیارەکان سەرباری یاسا توندەکانی ئینگلتەرا بۆ ناچارکردنی یانەکان بە پابەندبوون بە یاساکانی سوود و بەردەوامیی.
ئەم هاوینەش بلووز بە خاوەندارێتی تۆد بۆیلی بازاڕێکی پڕ ئاڵووێڵی گواستنەوە و بەڕێکردنی یاریزانیان دەستپێکردووە کە لە خوارەوە روونکراوەتەوە بە بڕی تێچووی یاریزانەکانەوە (بە پاوەند):
گواستنەوەکان:
- پێدرۆ نیتۆ – وۆڵڤرهامپتن – 50 ملیۆن
- جواو فێلیکس – ئاتلێتیکۆ مەدرید – 44.5 ملیۆن
- عومەری کێلیمان – ئەستۆن ڤیلا – 19 ملیۆن
- مارک گۆیو – بارسێلۆنا – 5 ملیۆن
- کیێیران دیوسبەریهاڵ – لێیستەر سیتی – 30 ملیۆن
- تۆسن ئادارابیۆ – فوڵهما – بێبەرامبەر
- رێناتۆ ڤێیگا – بازلی سویسری – 12 ملیۆن
- کالێب ویلی – ئاتاڵانتا – 8.5 ملیۆن
- فیلیپ یۆرگنسن – ڤیاڕیاڵ – 20 ملیۆن
- ئارۆن ئانسێلمینۆ – بۆکاجونیۆرز – 15.8 ملیۆن
- ئێستیڤاو ویلیان – پاڵمێراس – بڕەکەی ئاشکرانەکراوە
تێچووی سەرجەمیان: 204.8 ملیۆن پاوەند
ئەوانەی کە رۆشتوون:
- کۆنۆر کالاگێر – ئاتلێتیکۆ مەدرید – 33 ملیۆن
- لویس هاڵ – نیوکاسڵ – 28 ملیۆن
- ئیان ماتسین – ئەستۆن ڤیلا – 37.5 ملیۆن
- حەکیم زیاش – گالاتاسەرای – بەخۆڕایی
- تیاگۆ سیلڤا – فلومینیزی – گرێبەستەکەی کۆتایی هات
- لێسلی ئۆگوچوکۆ – ساوزامپتن – بەخواستن
- مایکڵ گۆڵدین – لێیستەر سیتی – 5 ملیۆن
- عومەری هاچینسن – ئێپسویچ تاون – 23 ملیۆن
- مالانگ سار – لینس – گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە
- ئاندرێ سانتۆس – ستراسبێرگ – بەخواستن
بڕی پارەی وەدەستهاتوو لە سەرجەمیان: 126.5 ملیۆن پاوەند
کەواتا بڕی 78.3 ملیۆن پاوەندی زیاتر خەرجکردووە وەک لەوەی دەستیکەوتووە.
بەڵام هێشتا دەستبەرداربوون لەم یاریزانانەش ماوەتەوە، بەوەش چێڵسی دەتوانێت بڕێکی زیاتری دەستکەوێت و هاوسەنگی خەرجی داهات رابگرێت تا یەکبگرێتەوە لەگەڵ یاساکانی سوود و بەردەوامی لە ئینگلتەرا:
رەحیم ستێرلینگ، رۆمیلۆ لوکاکۆ، ترێڤو چالوبا، ئارماندۆ برۆخا، بین چیلوێل، کارنی چوکومێکا، دۆردی پیترۆڤیچ و کیپا ئاریزابالا
Chelsea this summer:
In:
Pedro Neto – Wolves – £50m
João Félix – Atletico – £44.5m
Omari Kellyman – Aston Villa – £19m
Marc Guiu – Barcelona – £5m
Kiernan Dewsbury-Hall – Leicester – £30m
Tosin Adarabioyo – Fulham – Free
Renato Veiga – Basel – £12m
… pic.twitter.com/KK51cIaGaj
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 21, 2024