
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا یانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکو رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو هەر یانەیەک قەرزار بێت مافی بەشداریکردنی خولی ئەستێرەکانی عێراقی نابێت.
لێژنەی مۆڵەتپێدان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بەگوێرەی لێدوانێکی عەمار عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری لێژنەی مۆڵەتپێدان بۆ میدیای فەرمی فیدراسیۆنەکە، تاوەکو رۆژی 10ـی سێپتێمبەر/ئەیلوول دەبێت سەرجەم یانەکان قەرزی یاریزان و راهێنەرەکانیان بدەنەوە، ئەگینا مۆڵەتی بەشداریکردنیان پێنادرێت.
لێژنەی مۆڵەتپێدان یانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی مافی بەشداریکردنیان لە وەرزی 2024-2025ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق نەبێت، بە زووترین کات قەرزی یاریزانان، راهێنەران و کارگێڕانی یانەکانیان بدەنەوە ئەگەر لەسەریان بێت.
وابڕیارە کۆتایی مانگی سێپتێمبەر وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە بەشداریی 20 یانە دەستپیدەکات.