Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بۆرنمس ئەستێرەیەکی بەرازیلی دەگوازێتەوە

شوێنگرەوەی دۆمینیک سۆلانکێ

یاریگا –

بڕایتن گرێبەستی ئیڤانڵسنی بەرازیلی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئیڤانڵسن، بڕایتن لەگەڵ پۆرتۆ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و هێرشبەرە بەرازیلییەکە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بۆرنمس 47 ملیۆن یۆرۆی لەپێناو ئەستێرە بەرازیلییەکە خەرجکردووە و دەبێت بە شوێنگرەوەی دۆمینیک سۆلانکێ، کە هێرشبەرە ئینگلیزەکە پەیوەندی بە تۆتنهام کرد.

هەر بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، لە داهاتوو بۆرنمس یاریزانەکە بەهەر یانەیەک بفرۆشێت، %10ـی پارەکە بۆ یانە پۆرتوگالییەکە دەبێت.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانییەکە بەمزووانە بەرەو ئینگلتەرا گەشت دەکات و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

ئیڤانڵسن لە هاوینی 2020 لە تۆمبێنسی بەرازیلییەوە بە بڕی 8.80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پۆرتۆ کردووە، بە درێسی ئەژدیهاکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 154 یاریی کردووە، 60 گۆڵی کردووە و 21 گۆڵی دروستکردووە.

Back to top button