
یاریگا-
ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید، لەم هاوینەدا ئۆفەرێکی خەیاڵی لەلایەن یانەیەکی سعودییەوە رەتکردوەتەوە.
ماریۆ کۆرتیگانا رۆژنامەنوس لە زە ئەتلێتک کە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوە لە هەواڵێکی تایبەتیدا ئاشکرای کردووە، ڤینیسیۆس ئۆفەرێکی زەبەلاحی رەتکردوەتەوە، کە لە لایەن یەکێک لە یانە سعودییەکانەوە پێشکەشی کراوە.
⚡️Excl.⚡️
Real Madrid forward Vinicius Jr rejects lucrative offer to join Saudi Pro League
Saudi are expected to renew their interest in the future despite failing with the approach
@TheAthleticFC https://t.co/QShgs2rxgZ
— Mario Cortegana (@MarioCortegana) August 11, 2024
بە پێی هەمان سەرچاوە، ریاڵ مەدرید بەهیچ شێوەیەک نیازی فڕۆشتنی ڤینیسیۆسی نیە و یاریزانەکەش دڵخۆشە یانە ئیسپانییەکە، ئەو دەیەوێت وەکو یاریزانی ریاڵ مەدرید بالۆن دۆر بەدەست بێنێت.