Article
ئۆڵێمپیادی پاریسعێراق

ڤان پێرسی یاریزانێکی عێراقی لە یانەی هێرینڤین دوورخستەوە

بەهۆی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس

test

یاریگا –

ڤان پێرسی یاریزانێکی عێراقی لە کەمپی مەشق و راهێنانی یانەی هێرینڤین دوورخستەوە.

رۆبن ڤان پێرسی راهێنەری یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی بەهۆی پێداگیری حوسێن عەلی بەرگریکاری عێراقی بۆ بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریس، لە کەمپی مەشق و راهێنانی یانەکەی لە ئینگلتەرا دوورخستەوە، کە ئێستا یانە هۆڵەندییەکە لە ئینگلتەرا کەمپێکی مەشق و راهێنانی کردووەتەوە.

حوسێن عەلی لە هۆڵەندا بە تەنیا راهێنان دەکات و چاوەڕێی گەڕانەوەی شاندی یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی لەبارەی چارەنووسی ئەو یاریزانە گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەرەکەی بکات.

حوسێن عەلی (22 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2022 لە ریزی یانەی هیرینڤینی هۆڵەندی یاریی دەکات، جگە لەو یاریزانە عێراقییە دانیلۆ سەعد لەو یانەیە یاریی دەکات.

//
Back to top button