Article
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیدیۆ: دۆڤیبیک گەیشتە پایتەختی ئیتاڵیا

test

ئارتیم دۆڤیبیک گۆڵکاری وەرزی پێشووی لالیگا پەیوەندی بە رۆمای ئیتاڵییەوە کرد.

دوێنێ رێککەوتنی جیرۆنا و رۆما بۆ هێرشبەرە ئۆکرانییەکە راگەیەندرا و ئەمڕۆ ناوبراو لە رۆما نیشتەوە تاوەکو بەفەرمی پەیوەندی بە یانە تازەکەیەوە بکات.

رۆما و جیرۆنا رێککەوتوون لەسەر 30.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەکە لەگەڵ 5.5 ملیۆنی دیکە بە پێی ئاست و ئەنجام. دۆڤیبیک جێگەی رۆمێلو لوکاکو دەگرێتەوە کە ماوەی خواستنەکەی کۆتایی هات و گەڕایەوە چێڵسی.

ئارتیم رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە هەڵکشانە مێژووییەکەی جیرۆنای وەرزی رابردوو کاتێک توانی پلەی سێهەم بەدەست بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە خولی پاڵەوانەکانی وەرزی رابردوو. هاوکات بە تۆمارکردنی 24 گۆڵ ناسناوی پیچیچی بەدەست هێنا.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، جیرۆنا 10٪ی بڕە پارەی فرۆشتنەوەی ئەو یاریزانە وەردەگرێت لە داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button