Article
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیتۆر رۆکی ئۆفەرێکی سعودیەکان رەتدەکاتەوە

پەیوەندی بە خولی رۆشەن ناکات

test

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، ئۆفەرێکی یانەی هیلالی سعودی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی، هیلالی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە، بەڵام رۆکی و یانەکەی ئۆفەرەکەیان رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، دوای شکستهێنان لە گواستنەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەکە، هیلال بەدوای هێرشبەرێکی دیکەی تەمەن ژێر 21 ساڵان دەگەڕێت.

جۆن دورانی کۆڵۆمبی و هێرشبەری یانەی ئاستۆن ڤێلا ئامانجێکی دیکەی یانە سعودیەکەیە، بەڵام یاریزانە تەمەن 19 ساڵانییەکە دەیەوێت پەیوەندی بە وێستهام یونایتد بکات.

بابەتی زیاتر

//
Back to top button